كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سۆران.. یادی جیهانی کاتژمێری زەوی کرایەوە

 

رۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی هەمو ساڵێك لە كۆتا شەممەی مانگی ئادار لە كاتژمێر 8:30 تا 9:30ی شەو ئەنجام دەدرێت و ساڵانەش لەلایەن رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، لە شاری سۆران ئەم چالاکییە بەڕێوەدەچێت.

هەژار ماهیر ئێدلبی، بەرپرسی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە رۆژی جیهانی کاتژمێری زەووی، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی3ی2022 لە چوارچێوەی بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی ئیدارەی سۆران بە هاوكاری كارگێری پاركی گۆڵان هەستاوین بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک کوژاندنەوەی مۆمەکان".

گوتیشی: "وەک ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، ئەوە بۆ ساڵی هەشتەمە لە سەر یەك گ،ئەم چالاكییە جیهانیە لە شاری سۆران، هاوشانی 190 وڵات و 7000 شاری جیهان بەرز رادەگرین".

ئاماژەی بەوەش کرد، چالاكى جيهانى كاتژميرى زه‌وى، بە ئامانجی بەرز كردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی و هاندان و راكێشانی سەرنجی مرۆڤە لە پاراستنی گۆی زەوی كە شوێنی ژیانی هەموومانە.