ئاگاداری عەلی باپیر بن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
فرسەت سەید شکور 23/03/2022

ئاگاداری عەلی باپیر بن

ئاشکرابوونی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر کشانەوە و جێھێشتنی ھاوڕێکانی لەمیانەی شەڕی نێوان یەکێتی و ئەنسارولئیسلام، لە گێڕانەوەیەکی مێژوویی (محەمەدی حاجی مەحموود)، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ھەڵدانەوەی مێژوویەکی ڕەشی (عەلی باپیر)، سەرۆکی ئێستای کۆمەڵی دادگەرییە.
عەلی باپیر، کە سەری زمان و بنی زمانی باسکردنی چاکسازی و دژایەتیی گەندەڵی و سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵکە، کەچی دەرکەوتووە 300 ھەزار دۆلاری لەبەرامبەر چۆڵکردنی چەند خانوویەک و بارەگایەکی ئەوکاتی کۆمەڵی ئیسلامی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ناوچەی خورماڵ چۆڵ بکەن، دواتریش پارەکەشیان داوەتە عەلی باپیر، ئەویش ناوچەی خورماڵی چۆڵ کردووە و بارەگاکانی گواستووەتەوە بۆ شاری سلێمانی.
ئەمە دەرخەری ئەوەیە، کە عەلی باپیر، لەگەڵ خوا و ھاوسەنگەرەکانی و خەڵکیش ڕاست نەبووە و ھەمیشە لە ھەوڵی پاراستنی خۆی و بەرژەوەندییەکانیدا بووە.
جیا لەوەش، کوڕێکی لەنێو پێخەف و شوێنگەرمی ئەوروپاوە ڕاسپاردووە، کە سووکایەتی بە سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و ڕۆژانە بە جنێو و قسەی ناشرین پەلاماری خەڵک بدات، ئەم ھەڵسوکەوتانەی عەلی باپیر و کوڕەکەی و دارودەستەکەی، ھەر لە ڕەفتاری دەزگا هەواڵگرییە سیخوڕییەکانی دەوروبەر دەچێت. گرنگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان، زێدەتر ئاگاداری ھەڵسوکەوت و جووڵەکانی عەلی باپیر بن، چونکە دوورنییە ھەروەک چۆن ھاوڕێکانی خۆی فرۆشت، لە سادەترین دۆخدا نیشتمان بخاتە بەر دەستی دوژمنانی کوردستان.