بەڤیدیۆ.. هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە ڕواندز
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەڤیدیۆ.. هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە ڕواندز

ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکشەممە 20/3/2022، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە قەزای ڕواندز کرایەوە.

چەند ڕۆژێكە لە تێكڕای شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بۆ ئاهەنگی شەوی نەورۆز و كردنەوەی ئاگر ئامادەكاریی دەكرێ و ئێوارەی ئەمڕۆ گەلی كوردستان لەسەر لوتكە بەرزەكان و لە شارەكانیشدا لەناو مەشخەڵدا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و ئاهەنگی سەركەوتن بەسەر زۆرداریدا دەگێڕن و بە مژدەی هاتنی ڕۆژێكی نوێ و ساڵێكی نوێ و سەردەمێكی نوێی دوای ژێردەستەیی و زوڵم و ستەم لە لایەك و ڕزگاربوون لە سەرما و سۆڵەی زستان و هاتنی وەرزی بەهاری پڕ لە جوانی و ژیانەوە، ئاهەنگ دەگێڕن و پیرۆزبایی لە یەكتر دەكەن.