دواى تێپەڕبوونى ٣٤ ساڵ بەسەر ئەو تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، کامێراى (باس‌نیوز) بە شێوەیەکى مەیدانى سەردانى بەشێک لە گەڕەک و ئەو شوێنانەى هەڵەبجەى کردووە و دووبارە وێنەى بەشێکیانى تۆمار کردووەتەوە، کە لە کیمیابارانى هەڵەبجەدا وێنەکانیان لەلایەن ئەو ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرانەوە تۆمارکراون، کە ئه‌وكات له كاتی رووداوه‌كه‌دا هاتوونەتە شارەکە.