وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە، هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە ئۆکرانیا رزگارکران و گەیەندراونەتە وڵاتانی دراوسێ.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: پێنج هەزار و 537 هاووڵاتیی عێرا و هەرێمی کوردستان لە ئۆکراینا دەژین و ئەوان بەردەوام بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان دەکەن.
ئەحمەد سەحاف هەروەها رایگەیاندووە: بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و باڵوێزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراینا، نزیکەی هەزار هاووڵاتیی عێراقی گەیەندراونەتە پۆڵەندا، هەنگاریا و رۆمانیا.
شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 بە بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.