بەوێنە... وەرزی پێگەیشتنی گیا بەهارییەكان لە دەڤەری سۆران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە... وەرزی پێگەیشتنی گیا بەهارییەكان لە دەڤەری سۆران

 وەک خاوەن دوکانەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە بازاڕی سۆران ئاماژەی بۆ دەکەن، لەو وەرزەی ئێستادا، پێگەیشتنی گیا خۆڕسکەکانی وەک (کەنگر، کاردی، سلێرک، كوارگ، گۆرمزە، گیالۆک، لوشكە، ترشۆكە) لەلایەن هاووڵاتییانەوە خواستی زۆری کڕینیان لەسەرە.

رەسوڵ ئەحمەد، دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوەی هەیە لە بازاڕی سۆران، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند، نرخی ئەو گیا بەهارییە خۆڕسکانە جیاوازە و کیلۆی لەنێوان 2 هەزار بۆ 4 هەزار دینارە، خەڵکێکی زۆریش داوای دەکەن و ڕۆژانە دەیانکڕن.

گوتیشی: “جگەلەوەش، کەسانێک دەچن لە ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری سۆران دەیان هێنن و بە ئێمەی دوکانداران دەی فرۆشن و لەو ڕێگەیەوە داهاتی ڕۆژانەیان بەدەست دێنن، ئێمەش بە كڕیارەکانمان دەفرۆشینەوە”.

No description available.

 

No description available.

 

No description available.