سێیه‌م
(پیره‌مێرد) جگه له خه‌باتى سه‌رسه‌ختانه‌ى له بوارى ڕۆژنامه‌وانى و په‌ره‌پێدان به زمان و چاپه‌مه‌نى و شیعره به‌رزه‌كانى و وه‌رگێڕانى شیعرى دیاله‌كتیكه‌كانى تر‌ى زمانى كوردى و ئاهه‌نگسازى بۆ به‌هاى نه‌ته‌وه‌یى و ناساندنى ڕه‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز، سێ به‌رگى گه‌وره‌ى (په‌ند)ى به میرات بۆمان به‌جێ هێشتووه.
هه‌ر كه‌سێگم خۆشبوێت، هه‌رسێ كتێبه‌كه‌ى په‌نده‌كانى پیره‌مێرد ده‌خه‌مه بن هه‌نگه‌ڵمه‌وه و پێشكه‌شى ده‌كه‌م. ده‌زانم زۆر كه‌س نرخى ئه‌م دیارییه به‌نرخه نازانێت. جارێكیان (مه‌وله‌وى) نووسیویه‌تى "نه‌زان چوو زانۆ قه‌درى جه‌واهیر"؟
نه‌زان قه‌درى گه‌وهه‌ر چوزانێت؟
ئه‌وه‌م باشه گه‌وهه‌ر و جه‌واهیر ناخه‌مه به‌رده‌م نه‌زان، خۆ ئه‌گه‌ر وا بكه‌م نه‌زان منم، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له ڕاستیدا لایه‌نگرى ئه‌وه‌م كه ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌زانین و ئاگامان له جیهان و ده‌وروبه‌ر نییه، یان له گه‌مه و یاریى گه‌وره تێناگه‌ین و خوێندنه‌وه و دووربینیمان نییه، به ته‌فره ده‌چین، تووشى ده‌ردودوو ده‌بین و ده‌ستمان به زاخدا ده‌چێت.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ بوونى خۆمان، بۆ كولتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووى خۆمان نییه.
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر (پیره‌مێرد) جوامێریى فه‌رهەنگ و كولتوور و مێژوومان ڕاوه‌ستام. وه‌ى كه نیگه‌ران بووم كه ئێمه خوێندنه‌وه‌كانمان كه سه‌ره‌تایى و كه سه‌رزاره‌كى و كه چه‌ندیش ئه‌وانه‌ى هه‌ن له ئاستى ره‌خنه‌یه‌كى ناقووڵ و هێندێك جار ناقۆڵاشدایه؟
نه ناسینى ئێمه بۆ خۆمان و بۆ دیارده‌كانى، هێنده‌ى ئه‌وه بایه‌خى نییه كه قووڵاییه‌كانى بناسین.
با لێره‌دا سه‌رنجێك تۆمار بكه‌م:
سه‌رنجه‌كه:
نه‌ناسینى ئێمه بۆ خۆمان و نه‌خوێندنه‌وه‌ى خۆمان بۆ خۆمان، نوشووستى ئێمه نییه له به‌رامبه‌ر جیهاندا، هه‌روه‌ك چۆن ناسینى جیهانى ده‌ره‌كیى خۆمان، سه‌ركه‌وتن نییه. ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌ى ئێمه نازانین كێین و چین و چیمان ده‌وێت و چیمان پێیه و هه‌ڵگرى چ بیروباوه‌ڕێكین، پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ردنى خۆمان له ته‌وقى نه‌زانین ڕزگار بكه‌ین.
سه‌رده‌مێكى ته‌مه‌نم بام داوه‌ته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ى كوردى، بۆ كولتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژوو، كه‌م نییه به‌شێكى ته‌مه‌نت بۆ شتێك ته‌رخان بكه‌یت، له‌م دیرۆكه‌دا، كه هه‌ر سه‌عات و ڕۆژ و مانگ نییه به شتێك ده‌گه‌یت. مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى پێى ده‌گه‌یت به پێودانگى بیركردنه‌وه‌ى تۆ ڕاست بێت.
من دوو گریمانه داده‌نێم، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌گه‌رێك دانه‌نێم بۆ خۆنه‌خوێندنه‌وه.
یه‌كه‌م:
گریمان سه‌باره‌ت خوێندنه‌وه‌كانت ڕاست نییت و كۆمه‌ڵێك بۆچوونى ناڕاست و ڕێك كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌یت، دوای عومرێك فه‌وت ده‌كه‌یت. پاش تۆ كه‌سانێك دێن هه‌ڵه‌كانت دووباره ناكه‌نه‌وه و چیت كردووه له چه‌وت و چه‌وێڵى، پیایدا ده‌چنه‌وه و هه‌ڵه‌كانت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م:
گریمان ڕاست و ڕه‌وانیت و پێكاوته و بۆچوونه‌كانت له رۆژگارى خۆیدا به‌هێند وه‌رنه‌گیراون. زه‌مان به‌سه‌ریدا دێت و به‌هێند وه‌رناگیرێت و په‌راوێز ده‌خرێت. ڕۆژگار دێت و ده‌ڕوات و تۆ ئێسك و پرووسكت له‌ژێر خاكدا بووه به تۆز و گڵ و ته‌نت بووه به خواردنى كرم و مێروو، كه‌سێك دێت و قه‌درى جه‌واهیرى په‌راوێزخراو زیندوو ده‌كاته‌وه، له‌م كاته‌دا تۆ له‌دایك نابیته‌وه، تۆ ده‌بیته ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ى كه له زه‌مانى خۆتدا قه‌درت نه‌زانراوه و ئه‌مه‌ش ناتهێنێته سه‌ر زه‌وى، به‌ڵام ده‌تباته ئاسمان و له ئاستى ئه‌ستێره‌دا ده‌دره‌وشێیته‌وه.
ئێستا كه باسى (ئه‌حمه‌دى خانى) ده‌كه‌یت، كه باسى بیرى ناسیونالزمى كوردیت كردووه، یان كه باسى (حاجى قادرى كۆیى) ده‌كه‌یت كه له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا و پێش هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانى ناو ده‌وڵه‌تى عوسمانى، باسى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى كردووه، یان كه دێیته سه‌ر باسى (پیره‌مێرد) و باسى شێوازى ژیانى كردووه (لێره‌دا ڕه‌وتى باس خوازم به شتێكى تایبه‌ته، ده‌نا زۆرى تر باس ده‌كه‌م، كه پێشه‌نگ بوون) نا‌توانیت ده‌سته‌ودامه‌نیان نه‌بیت، كه چی‌یان كردووه.
با بێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌م، زۆر جار نیگه‌ران ده‌بم، كه لێم ده‌پرسن، چ شانازییه‌كه كورد بیت، من ئه‌مه‌م بۆ كورد و كوردستانییانى هاودید و ژیان و زمان پێ ناسه‌لمێندرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى بیانییه‌كاندا، نه‌ك به سه‌لمێنه‌ر له گفتوگۆكان دێمه ده‌ره‌وه، به‌ڵكوو به كه‌متر له سه‌ركه‌وتوو له‌م زۆرانبازییه نایه‌مه ده‌ره‌وه.
دوایین جار ئه‌م گفتوگۆیه‌م له‌گه‌ڵ شاره‌زایه‌كى زانسته مرۆیى و مێژووییه‌كانى مرۆڤایه‌تیدا كرد، كه ئه‌و له بوارى كارى خۆیدا نێوبانگى جیهانیى هه‌یه و به هه‌ق و حسابى ئه‌م دنیایه بێت من له‌چاو ئه‌ودا به هیچ حساب ناكرێم. هه‌قم به دنیا و یاسا بێداده‌كانییه‌وه نییه و هه‌قم به گره‌و و زۆرانبازى و به‌ڵگه ڕاسته‌كانى خۆمه‌وه هه‌یه، كه ئه‌و ئه‌مریكاییه‌كه وڵات و كولتووره‌كه‌ى سه‌ردارى جیهانى جیهانگیره و منیش هیچم به‌ده‌سته‌وه نییه، خوێندنه‌وه‌ى كوردبوونى خۆم نه‌بێت له زۆرانى بیركردنه‌وه‌دا لێی ده‌به‌مه‌وه.
كه‌س چه‌پڵه‌م بۆ لێ نادات و چ كامێره‌شمان له‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ى ساتى بردنه‌وه، من تۆمار بكات و بۆ بردنه‌وه‌ش نه‌هاتووم و نه ده‌شڵێم لێى ده‌به‌مه‌وه.
ئه‌م خۆخوێندنه‌وه‌یه به سه‌ركه‌وتنى ڕاستى، له خودى سه‌ركه‌وتن گرنگتره، چونكه باوه‌ڕدارى به‌وه‌ى كه ڕاستى چ نرخى نییه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بیت.
با له خواره‌وه هێندێك له‌و قسانه تۆمار بكه‌م، كه من بۆ سه‌ردارێكى بیروباوه‌ڕى بیرى ئه‌مریكایى كه لە جیهان حوكم ده‌كات، تۆمار بكه‌م، هیچ منه‌تیشم به‌وه نییه، كه تۆ كوردى، توركى، عه‌جه‌مى یان ئه‌مریكاییت به لایه‌نگرانه حوكم بده‌یت.
هێندێك له قسه‌كانم بۆ سه‌ردارێكى بیروباوه‌ڕى ئه‌مریكایى:
- ئێوه خۆتان به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى جیهان ده‌زانن، له ڕاستیدا نه نه‌ته‌وه‌ن و نه هیچن، كۆمه‌ڵێك لێقه‌وماو و چه‌ته‌ن كه جیهان قبووڵتان ناكات، نه كولتوورتان هه‌یه و نه هیچ شتێك، جگه له داگیركارى هیچ شتێك كۆتان ناكاته‌وه و هاتوون خاكى خه‌ڵكى ترتان داگیر كردووه و خۆتان سه‌پاندووه، شوناسى خه‌ڵكى ترتان سڕیوه‌ته‌وه و به غه‌در و تاوانكارى بوون به شت.
- ئێوه ته‌نیا میلله‌تێ كه ویستى ڕه‌تتان بكاته‌وه (ژاپۆنییه‌كان) بوون. ئه‌وه‌نده ترسنۆك بوون، دوایین داهێنراوه‌ى زانستیتان بۆ دژایه‌تییان به‌كار هێنا، كه ئه‌مه‌تان پێ شه‌ره‌فێكه، بەڵام ئه‌وپه‌ڕى بێشه‌ره‌فییه، كه هه‌ر له ئێوه ده‌وه‌شێته‌وه!
- ئێوه له ئه‌مریكاى لاتین له ڤێتنام، له ئەفغانستان، له عێراق، جگه له نوشوستى و بێ مروه‌تى، ئابڕووتان نییه!
- له‌سه‌ر ئاستى جیهان دڕنده‌ترین و ناشیرنترین و بێمروه‌تترین و به‌دڕه‌وشترین و دزترین و جه‌رده‌ترینن.
- كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن ناكاته سێ سه‌د ساڵێك هاتوونه‌ته سه‌ر گۆڕەپانەكە و ده‌تانه‌وێت جیهان كۆنترۆڵ بكه‌ن، باووباپیرتان نه زانا و فیلۆسوف و نه شاعیر و نه داشمه‌ندن، ده‌تانه‌وێت بڵێن ئێمه له هه‌موو مرۆڤایه‌تى گرنگترین!
كورته‌یه‌ك له قسه‌كانم كه خۆخوێندنه‌وه‌یه و به‌رگرى نییه له به‌رارمبه‌ر سه‌ردارێكى بیروباوه‌ڕى ئه‌مریكاییدا، له‌مانه بریتییه:
- له‌سه‌ر خاكى خۆمان، له هارمۆنیەتییه‌كى ته‌واودا بووین له‌گه‌ڵ سروشتدا و به زه‌برى چه‌ك بیروباوه‌ڕیان پێ گۆڕیوین، بیروباوه‌ڕ و ئایینمان گۆڕیوه، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستبه‌ردارى هارمۆنیه‌تى خۆمان له‌گه‌ڵ گه‌ردوون و سروشتدا نه‌بووین.
- وازمان له ئایینه‌كه‌مان هێنا، به‌ڵام وازمان له ڕه‌وشتى خۆمان نه‌هێنا و ده‌ستبه‌ردارى خۆڕسكى و سروشتپه‌روه‌رى و گه‌ردووندۆستى نه‌بووین.
- وڵاتیان داگیر كردین و نه‌یانتوانى فێرمان بكه‌ن وڵاتى كه‌س داگیر بكه‌ین.
- هه‌رچى هه‌یه سووتاندیان، هه‌رچى هه‌یه بردیان، هه‌رچى هه‌یه هه‌تكیان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانى نه فێرى سووتاندن، نه بردن، نه هه‌تككردنمان بكه‌ن.
- هه‌رچیتان هه‌یه به ئه‌تۆم و چه‌ك و زانستتانه‌وه، هێنده‌ى ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ى ئێمه گه‌وره نییه.
به‌رده‌وام ده‌بم، جا ئاو له‌دواى بێڵم بێت، باسى په‌نده‌كانى (پیره‌مێرد) ده‌كه‌م كه ئه‌و بێده‌رفه‌تییه ڕێگا نادات بچمه‌وه سه‌رى و ده‌بێت له به‌شه‌كانى تردا باسى بكه‌م، كه ڕێنمایى نموونه‌ییه، بۆ شێوازى ژیان.