حکوومەتی عێراق 65 هاووڵاتی لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا رزگار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتی عێراق 65 هاووڵاتی لە ناوچەکانی شەڕ لە ئۆکراینا رزگار دەکات

حکوومەتی عێراق 65 هاووڵاتی لە ناوچەکانی شەڕ لە دوو شاری ئۆکراینا، رزگار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-3-2022، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: رزگارکردنی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا بووە.

ئەحمەد سەحاف هەروەها رایگەیاندووە: توانیویانە 60 هاووڵاتیی عێراقی کە ژن و منداڵ و هاوسەری بە رەگەز ئۆکراینیی هاووڵاتییە عێراقییەکانیان لەنێواندا بووە، لە شاری سومی رزگار کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، باڵوێزخانەی عێراق لە ئۆکراینا خێزانێکی دیکەی عێراقی لە شاری خارکێڤ رزگار کردووە کە خێزانەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و یەکێکیان منداڵێکی 20 رۆژەیە.

ئەحمەد سەحاف تەیا باسی ئەوەی کردووە، ئەو هاووڵاتیانە عێراقی بوون و لە ناوچەکانی شەڕ رزگار کراون، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان یان پارێزگاکانی عێراق بوون و گەیەندراونەتەوە عێراق یاخود هەر لە ئۆکراینا ماونەتەوە.

سوپای رووسیا لە رۆژی 24-2-2022ـەوە بە بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی وڵاتەکەی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئۆکراینا دەست پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.