- له‌یلا قاسم، یەكێك لە ئەستێرە درەوشاوەكانی خەباتی ئازادیخوازانەی كورد و كوردستان، گڕ و كڵپه‌ی گه‌رمیان و كچە خۆشەویستەكەی هەموو كوردستانیان.
- لەیلا، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له گوندێكی سەر بە شاری خانه‌قینی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر، چاوه‌كانی ئاشنای ئاوووهەوای خاكی كوردستان بووه.
- له‌یلا قاسم له 1958، له زێدی خۆی له خانه‌قین، چووه‌ته به‌ر خوێندن و تا ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كا، له 1971ـیشدا، له بەشی كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه.
- بیری ئازادیخوازانه و ملنه‌دان بۆ جه‌ور و سته‌می دوژمن، له‌نێو ده‌روونیدا گڕوگڵپه‌ی سه‌ندووه و بووه‌ته چڵه‌گڕێكی سووتێنه‌ر، بۆ ڕقی ڕه‌قی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان.
- لەیلا، له ساڵی 1970ـدا، له ڕێی سه‌لام قاسمی برا گه‌وره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندیی به بزاڤیی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه ده‌كا و له ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، كه لەسەر راسپاردەی بارزانیی نه‌مر دامه‌زراوە، ده‌ستی به خه‌بات و تێكۆشان بۆ رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا بووه‌ته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.
- له به‌غدا و له سه‌روه‌ختی خوێندنی كۆلێژدا، لەیلا به ده‌ستێك خه‌ریكی خوێندن و به ده‌ستێكی تری كاری ڕێكخستن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانی له دژوه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ور و سته‌م و جه‌فا كردووه.
- له رۆژی 28/4/1974ـدا، خۆی و هاوڕێكانی، به‌هۆی بوێری و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر دوژمنی زۆردار، ده‌ستگیر ده‌كرێن و هه‌ر زوو بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێ.
- لەیلا لە وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی بەعسدا بێباکانە دەڵێت: بە کوشتنی من، ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی هۆشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاریی کوردستان دەکەم.
- سەبیحەی خوشكی له‌یلا قاسم دەگێڕێتەوە: به‌ر له‌سێداره‌دانی، ئەندامانی خێزانەكەی دەچنە دوا دیدەنیی لەیلا، لەوێ لەیلا بە خێزانەكەی دەڵێت: تكایە دەستێكی جلی سووری كوردیم هەیە، بۆم بهێنن بۆ بەندیخانە.
یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی لێی دەپرسێت: جا توا وا لەنێو بەندیخانەدایت، جلی سووری كوردیت بۆ چیە؟
لەیلا دەڵێت: دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر من لەسێدارە دەدرێم و ده‌بمه بووكی كوردسـتان و خاكی كوردسـتان پێشوازیـم لێ ده‌كات، ده‌مه‌وێت به‌وپه‌ڕی جوانییه‌وه خاكه‌كه‌م له باوه‌شم بگرێت.
- له به‌ره‌بانێكی زووی 12ی ئایاری 1974ـدا، خۆی و هه‌ر چوار هاوڕێ خەباتگێڕ و بوێره‌كه‌ی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران)، لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە لەسێدارە دران.
- سه‌لام قاسمی برای له‌یلاش، ماوه‌یه‌ك دوای له‌سێداره‌دانی له‌یلا، هه‌ر له به‌غدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تیرۆر كرا، تاوانی سه‌لام ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كه وێنه‌ی له‌یلای خوشكی بۆ قوتابیانی كورد و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناردبوو، دایك و باوكیشیان، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی دوو ڕۆڵه‌یان، هه‌ر زوو به كۆست و خه‌مێكی گه‌وره‌وه رۆحیان سپارد.
- له‌یلا قاسم یه‌كه‌مین ئافره‌ته له مێژووی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌هۆكاری سیاسییه‌وه له‌سێداره درابێت، له ئاستی جیهانیش دوای هه‌ریه‌ك له جانداركی فه‌ره‌نسی، زۆیای رۆسی و له‌یلای مه‌غریبی، جه‌میله بوحه‌یردی جه‌زائیرییه‌وه، پێنجه‌مین ئافره‌ته له‌سێداره درابێ.