حازرخۆرەکانی ھەرێمی کوردستان.. عەلی باپیر بە نموونە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
فرسەت سەید شکور 07/03/2022

حازرخۆرەکانی ھەرێمی کوردستان.. عەلی باپیر بە نموونە

عەلی باپیر و کوڕ و خانەوادەکەیشی، لەسایەی ئارامی و سەقامگیریی دۆخی ھەرێم، لەوپەڕی خۆشیدا دەژین و بە ھەموو تەمەنیان مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە، نە شەڕێکیان دیوە و نە لە دۆخە ھەستیارەکانیش ھەڵوێستیان ھەبووە، تەواوی شەڕی داعش بوێرییان نەبوو لەجێی خۆیان گچکە ھەڵوێستێکیش وەرگرن, تەنانەت رۆژێک نەچوونە پرسەی شەهیدێکیشەوە،
لەولاشەوە کوڕەکەی، وەک ئەوەی بابی قارەمانێکی جەنگ بووبێت، باسی غیرەت و تاکتیکی جەنگ و شتی وامان بۆ دەکات.

دەی نادادیی دونیاکەمان گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی، مەغدید ھەرکی و عادل مھاجیر و لوقمان چەمچەماڵی و ھوجام سوورچی شەھید ببن و شەریفی عەلی باپیر لە ئەوروپاوە باسی غیرەت و جەنگمان بۆ بکات، نادادییەکە لێرەوە دەست پێدەکات، پێشمەرگەی پارتی شەھید دەبێت، عەلی باپیر و شەریفی کوڕی بەرھەمەکەی دەخۆن. ئەو کاتەی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە قارەمانەکانی پارتی کوردستانیان پاراست، شەھیدیان دا، قوربانییان بە خوێن و گیان دەدا،
ئەو کاتەی داعش نزیکی ھەولێر ببووەوە، ئەو ھێزە تێکۆشەر و نەبەزیوانەی، کە لە خازر و مەخموور و گوێڕ بوون، پارێزگارییان لە شەرەف و کەرامەتی ئەو گەلە دەکرد، پێمان ناڵێن ئەم حازرخۆرانە لە کوێ بوون؟

جێگەی خۆیەتی، حکوومەتی ھەرێم لەسەرەتاوە، چاکسازیی لەمانەوە دەست پێبکات، کە ئارمانجیان ڕووخان و نەمانی ئەم حکوومەت و نیشتمانەیە، کە بە خوێنی ھەزاران شەھید ھاتووەتە دی، دیاریشە کێ دەستیان لەپشت دەدات.

ئەمانە لەگەڵ دۆخ ھەڵ دەکەن، بەعس بێت، بەعسین، داعش بێت، لارییان نییە، فعلەن، عەلی باپیر جوانی گوتووە، كە بە قەوارەکەمان دەڵێت: قەوارەکەتان. دروستە، قەوارەیەک عەلی باپیر نە خۆی و نە کەسوکار و نە ماڵ و منداڵی تێدا زەرەمەند نەبووبێ و ھەر لێی خواردبێت، چ باکی بە مان یان نەمانیەتی!