وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكددا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕین وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى 50 مێگاوات كاره‌با دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/3/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دروست دەکرێت، تیمێکی وەزارەتی کارەبا بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی وێستگەکە سەردانی ڕاپه‌ڕینیان کرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وێستگەی بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات کارەبا، بەشێکی زۆری کێشەی کەمیی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر دەکات.