پاسەوانی سنووری پۆڵەندا دوو هاووڵاتیی عێراقیی هەڵاتوو لە شەڕی ئۆکراینا، دەستگیر دەکات.
بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا، دەیان هەزار هاووڵاتیی ئۆکراینی و کۆچبەر و قوتابیانی وڵاتانی دیکە لەو وڵاتە پەنایان بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بردووە.
بەپی زانیارییەکان، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا بڕیاریان داوە تەنیا رێگا بە پەڕینەوەی هاووڵاتیانی ئۆکراینا بدات و کۆچبەر و قوتابیانی وڵاتانی دیکە رەوانەی ئۆکراینا دەکاتەوە.
ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، پاسەوانی سنوورەکانی پۆڵەندا دوو هاووڵاتیی کۆچبەری عێراقی کە لە ترسی شەڕ پەڕیونەتەوە پۆڵەندا، دەستگیر کردووە و رەوانەی ئۆکراینایان دەکاتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاری دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراینا دا و شەڕ دەستی پێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ شەممەش بەردەوامە.