هەر پڕۆژەیەک تەواو نەکرابێ بەپێی یاسا پڕۆژەکە له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وەردەگیرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەر پڕۆژەیەک تەواو نەکرابێ بەپێی یاسا پڕۆژەکە له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وەردەگیرێتەوە

 بەڕێوبەرێكی گشتی له‌ دەستەی وەبەرهێنان، ورده‌كاریی چه‌ند ڕێكارێكی نوێ بۆ پڕۆژه‌كان ده‌خاته‌ روو و ئاشكرای ده‌كا هەر پڕۆژەیەک تەواو نەکرابێت، له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وەردەگیرێتەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/2/2022، موخڵیس سه‌لیم موراد، بەڕێوەبەری گشتی له‌ ده‌سته‌ی وەبەرھێنان بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند: "لە سەرەتاى دامەزراندنى دەستەى وەبەرهێنانه‌وه‌  مۆڵەتیان به‌ هه‌زاران پڕۆژه‌ لە سێکتەرەکانى: بازرگانى، بانکەکان، تەندروستى، پیشەسازى، خزمەتگوزارى، گەشتیارى، گەیاندن، گواستنەوە، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەرى و وەرزشین، بە سەرمایەى 61 ملیار و 740 ملیۆن دۆلار بە ڕووبەرى 74 دۆنم زەوى."

هەروەها ئەوەشی روون کردەوە: "بەهۆى پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنوێنییەکانى وەبەرهێنان تا ئێستا 141 پرۆژە هەڵوەشاونەتەوە، بە سەرمایەى 16 ملیار و 2 ملیۆن دۆلار، له‌سه‌ر رووبەرى 17 هەزار دۆنم زەوى".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌به‌رهێنان، ئاماژەی بەوەش دا: "تا ئیستا 188 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون لە دەستەى وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، هاوپێچ لەگەڵ ئەم وەڵامە لیستى پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانتان بۆ دەنێرین کە هەموو زانیاریە پەیوەندیدارەکان لە خۆ دەگرێت.