پوتین بڕیاری هێرشکردنە سەر ئۆکراینای دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پوتین بڕیاری هێرشکردنە سەر ئۆکراینای دا

سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا و پەیامێکیشی بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە نارد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی دۆنباس لە ئۆکراینا دا.

ڤلادیمێر پوتین داوای لەر سەربازانی ئۆکراینا کردووە چەکەکانیان دابنێن و بەپەلە بچنەوە ماڵەکانیان.

سەرۆکی رووسیا وڵاتانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ی بە پاڵپشتیکردنی ”نازییە نوێیەکانی ئۆکراینا“ تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: رووسیا هیچ هەلێکی لەبەردەم نییە جگە لە بەرگریکردن لەخۆی.

بەپێی زانیارییەکان، دوای وتارەکەی پوتین چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری شاری کرامتورسک لە ناوچەی دۆنباس روویان داوە و میدیا ئەمریکییەکانیش باس لەوە دەکەن، تەقینەوە لە کیێڤی پایتەخت و شاری خارکێڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرایناش رووی داوە.