سۆشیال‌میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، بوونەتە هۆکارێكی دیار و كاریگەر لە جیابوونەوەی هاوسەران لە یەکتر، ئەمەش بە بڕوای توێژەرانی کۆمەڵایەتی پەیوەندیی بە نەبوونی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و کەمیی تەمەنی هاوسەران و لێک تێنەگەیشتنەوە هەیە.
یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ده‌ست تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاتوو (ئ .س) كه ماوه‌ی چوار مانگە له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، بە (باسنیوزی) ڕایگەیاند: ''به‌داخه‌وه ڕۆژێك له ده‌مه‌ونیوه‌ڕۆدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هیچ شتێك، بم پیاوه‌كه‌م هاته‌وه ماڵه‌وه جگه له ئیهانه و لێدانێكی زۆر كه تا ئێستاش ئاسه‌واری ماوه به جه‌سته‌مه‌وه، ته‌ڵاقی دام و پێی گوتم سێ به سێ ته‌ڵاقم له تۆ كه‌وتبێ و ئیتر له‌گه‌ڵت ناژیم تاهه‌تایه“.
لە دریژەدا ئەو ژنە گوتی: ”ئەمە رووی دا و له كاتێكدا ئاگاداری هیچ شتێك نه‌بووم و به‌رانبه‌ر ئه‌و دیمه‌نه جگه له گریان هیچ ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو، بەڵام دواتر بۆم ڕوون بووه‌وه كه‌سێك /ئاخۆ چی نه‌فره‌تییه‌ك بووبێت، یاخوا نه‌فره‌تی لێ بێت، وا ماڵی منی كاول كرد/، به‌ڵێ كه‌سێك به‌بێ ئاگاداریی من، به ناو و وێنه‌ی منه‌وه ئه‌كاونتێكی له ئینستاگرام دروست كردووە و قسه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كردووه و ئه‌مهش بووە چیرۆكی تاڵی جیابوونه‌وه‌كه‌م''.
ئەو خاتوونە زیاتر گوتی: ''به‌ڕاستی من بوومه قوربانیی ده‌ستی ته‌كنه‌لۆژیا و هه‌زار نه‌فره‌ت له ته‌كنه‌لۆژیا و له‌وانه‌ی كه له‌پێناو حه‌ز و ئاره‌زوویاندا ماڵی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان وێران ده‌كه‌ن، ئێستاش نه‌زانرا ئه‌و كه‌سه كێ بوو، هه‌رچه‌نده شكایه‌تم كرد، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو''.
پێوەند بەم بەسەرهاتە و زۆری تر، شنە باباعلی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، لەسەر ئەم بابەتە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە کۆمەڵگا بابەتەکانی سۆشیال‌میدیا بە هەند وەربگرێت، ئێستا بەڕاستی زۆری کاریگەریی هەیە کە بووەتە هۆکار بۆ جیابوونەوەی خێزانەکان، هەروەها سۆشیاڵمیدیای مۆدێرن یەکێکە لە خراپترین جۆرەکان کە چاولێکەرییەکی زۆری دروست کردووە لەناو کۆمەڵگا، پێویستە سۆشیال‌میدیا کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی جیا بکاتەوە“.
ئەو چالاكوانە گوتیشی: ”ڕۆژانە چەندین سایت و پەیج ژەهری دووبەرەکی بڵاو دەکەنەوە، پەروەردەی نادروست و ناڕاست بەم خەڵکە ئاشنا دەکەن، بەشێکیان بۆ ناشیرین‌کردنی جوانی و بەهای ناو خەڵکە، هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆکاری هەمووی ئەو کارەساتانەیە، چونکە بە هیچ جۆرێک سانسۆریان دانەناوە، ئەمەش وای کردووە کێشە لە کۆمەڵگا دروست بکات، زۆر جار بەهۆی دانانی وێنە لە ڕیگای سۆشیالمیدیاوە، ئەگەر وێنەکە خێزانییش بێت، کێشەی زۆر دروست کردووە''.
سۆشیال‌میدیا و ناپاكی
مهاباد عومەر، توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”سۆشیال‌میدیا، وەکوو هۆیەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگە، هەرچەند سوودی گەیاندووە بە هەموو لایەنەکانی ژیان، بەڵام زیانی زۆریشی گەیاندووە بە پەیوەندیی نێوان هاوسەران و یەکێکە لە هۆیەکانی جیابوونەوە، چونکە بەکارهێنانی هەڵە لە کاتی نەگونجاودا ئاژاوەی خێزانی دروست دەکات و سەر دەکێشێت بۆ گرفتی گەورە و دەمەقاڵەی زور، هەروەها خیانەتی هاوسەریی ئاسان کردووە و بووەتە خاڵی یەکترناسینی هەردوو ڕەگەزەکە و زۆر جار ئەم ناساندنە بە دیوێکی هەڵەدا دەگاتە یەکێک لە هاوسەران و گرفتە بچووکەکان گەورە دەکات، هەروەها تەمەنی بچووک و لێکتێنەگەیشتن حاڵەتەکانی زیاد کردووە.''
هۆشداری و كاره‌سات
هەروەها پارێزه‌ر هاشم كەریم محەمەد، لەسەر ئەم باسە بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران زۆرن، هه‌ر له كه‌میی ته‌مه‌نی هاوسه‌ران و لێك تێنه‌گه‌شتنیان له یه‌كتری و لایه‌نی دارایی و بێكارییەوە تا ده‌گات به سۆشیال‌میدیا، له‌نێو سۆشیالمیدیاشدا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه تا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازه، پێویسته به‌وپه‌ڕی گرنگییه‌وه ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته بكرێت، به‌تایبه‌تی وه‌ك له ساڵانی ڕابردوودا كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیمان بینی و بینیمان كه چۆن بوو به ژه‌هری خۆشه‌ویستی و ژه‌هری په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانی ژیان و به‌داخیشه‌وه كه له دادگاكانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و زۆرێك له جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌هۆی سۆشیالمیدیاوه بووە.''
ئەم پارێزەرە ئەوەیشی ڕاگەیاند: "به‌وپه‌ڕی دڵته‌نگییه‌وه كاتێك ته‌ماشای ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان ساڵ له دوای ساڵ ڕێژه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و له‌نێو هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌شدا سۆشیال‌میدیا به هۆكارێكی گه‌وره داده‌نرێت و بەشی زۆری چیرۆكەکانی جیابوونه‌وە خۆیان له‌م هۆكاره‌دا ده‌بیننه‌وه و به‌لای منه‌وه گرنگه كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت له هه‌وڵدانیان بۆ كوشتنی كات و په‌یوه‌ندییه پیرۆزه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه و بۆیان ڕوون بكرێته‌وه ژیان ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه درۆزنه نییه له‌پێناو ڤیویه‌ك زیاتر كاته پیرۆزه‌كانیان بكوژن، گرنگه له‌سه‌ر هه‌موان و به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی یاسا و ئایین و په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری به‌گشتی و نووسه‌ران و میدیا به‌تایبه‌ت، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ئاگا‌داربوو‌نیان له مه‌ترسییه بێكۆتاكانی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیال‌میدیا.''