داوا لە هاووڵاتیانی عێراق و کوردستان دەکرێت ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داوا لە هاووڵاتیانی عێراق و کوردستان دەکرێت ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هاووڵاتیان (بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە) دەکات ئۆکرانیا بەجێ بهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە 12-2-2022، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: رێنوێنیی هاووڵاتیان دەکات ”بۆ سەلامەتیی خۆیان“، گەشتی ئۆکرانیا نەکەن و ئەوانەشی لەوێن، ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها داوای لە کارمەندە عێراقییەکانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کردووە مۆڵەتی ساڵانە وەربگرن.

چەند رۆژێکە رووسیا هێزێکی سەربازیی گەورەی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە و مەترسیی دروستبوونی شەڕ لە ناوچەکە لە ئارادایە.