بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەگەڵ باڵوێزی نەرویج لە عێراق کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی گەڕاندنەوەی کۆچبەران عێراق و هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە، کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8-2-2022، کەریم نوری، بریکاری ئیداریی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەگەڵ ئیسبین ئیڤینت لیندباک، باڵوێزی نەرویج، کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ”گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە“ی ئەو کۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نەرویج کە داوای پپەنابەریان رەت کراوەتەوە، کراوە.
کەریم نوری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە هاندانی ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەریان رەت کراوەتەوە، بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە، کردووەتەوە.