ئەمشەوی هەینی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆنی بێ ژمارەوە دەستڕێژی گوللەیان لە ماڵی ئەفسەرێکی دژەتیرۆری یەکێتی کرد لە گەڕەکی رزگاری شاری کەرکووک.
ئەو ئەفسەرەی کراوەتە ئامانج ناوی دلێر غازییە، لە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی دەوام دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک، هێرشەكە تەنها زیانی مادی هەبووە.