هاوپەیمانیی سەدر: بەهای دۆلار دادەبەزێنین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هاوپەیمانیی سەدر: بەهای دۆلار دادەبەزێنین

ئەمڕۆ هەینی هاوپەیمانیی سەدر رای گەیاند بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێنن.

مەها دوری پەرلەمانتاری عێراق سەر بەهاوپەیمانیی سەدر ڕای گەیاند ئەوان بەهای دینار بەرز دەکەنەوە و بەهای دۆلار دادەبەزێنن.

مەها دوری دەشڵێ "پشتیوان بە خودا لە بودجەی داهاتوو بەهای دۆلار دادەبەزێنین".

بانگەشەکەی هاوپەیمانی سەدر، لە کاتێکدایە له بودجەی ساڵی 2021 لەسەر داوای بانکی ناوەندی و حکوومەتی عێراق، پەرلەمانی عێراق بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار کەم کردەوە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار لە بودجە بە 146هەزار دینار جێگیر کرا.

پێشتر بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کردبوو بەهۆی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار یەدەگی دۆلاریان بەرز بووەتەوە.