لە خورماتوو پێنج كەس بوونە قوربانیی ڕووداوێكی هاتوچۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە خورماتوو پێنج كەس بوونە قوربانیی ڕووداوێكی هاتوچۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای خورماتوو، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەست دا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.

لەمبارەیەوە حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگەی نێوان خورماتوو و كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا وەرگەڕا، پاشان خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵدا.

گوتیشی لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەی هاتوچۆدا، كەسێك گیانی لەدەست دا و چوار كەسی تریش بریندار بوون، كە لە نێو ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاكەدا بوون.