ئەمڕۆ هەینی ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌بارەی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق و هەوڵەكانی یەكێتی لە دژیدا رای گەیاند كە یه‌كێتی به‌پاره ده‌یه‌وێت شه‌قامی عێراقی بۆ خۆی به‌كار بهێنێت.
نه‌دا مێرگەسۆری بۆ (باس‌نیوز) رای گەیاند شه‌قامی عێراقی تێگه‌یشتووه و له موزایه‌ده‌ی لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتوون، ده‌یانه‌وێت به‌ئارامی بژین، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی عێراق زۆر هاوكێشه‌ی گۆریوە، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زۆر شت یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا ترسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سهركۆمار هاتووه‌ته ئاراوه.
دەشڵێ یه‌كێتی چه‌ند ساڵه ئه‌م پۆسته‌ی بۆ مەبەستی حزبی به‌كار هێناوه، هه‌میشه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی كه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی عێراقی هێناوە، له روانگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت، ده‌بێ ئه‌م پۆسته بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی، پارتی هه‌میشه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م پۆسته هی گه‌لی كوردستانه و ناكرێت یه‌كێتی ئه‌م پۆسته له روانگه‌ی حزبییەوه به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه كاندیدی خۆی له‌وێ دابنێ و بیكاته ده‌ستكه‌وتی حزبی.
ئاماژەشی بەوە كردووە كە هۆشیار زێباری كاندید كراوە بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی بزانێت ئه‌م پۆسته هی ئه‌و نییه، ئه‌م پۆسته هی گه‌لی كوردستانه، له روانگه‌ی حزبی و ههڵبژاردنیشەوە بێت، پارتی دیموكراتی كوردستان حه‌قی ئه‌م پۆسته‌ی هه‌یه.
نەدا مێرگەسۆری گوتیشی كە ئێستا یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه شه‌قامی عێراقی هان بدات، گوایه كاندیدی ئه‌وان باشتره و له‌مباره‌وه خه‌ڵكی خۆیان هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام و بەپاره خه‌ڵكیان كۆكردووەته‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵای راگه‌یاندن دروست بكه‌ن.
بەڵام لە هەمات كاتدا دەڵێ "ده‌بێ ئه‌م پۆسته لای پارتی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت بۆ پۆستی سەركۆمار بگه‌رێنێته‌وه، جارێكی دیكه چاره‌نووسی گه‌لێك نه‌درێت به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه كه خۆی و حزبه‌كه‌ی خۆی فرۆشتووه بۆ پۆست.
هەروەها رای گه‌یاند كە سەركۆمار هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه ده‌توانێت به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌ی نه‌كرد و نه‌یتوانی دهسەڵاتهكانی به‌كاربهێنێت، نه‌یتوانی خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكات.