ئەمڕۆ هەینی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزمی عەرەبی سوننە، هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا سەركۆنە كرد و رای گەیاند ئەم هێرشانە عێراق دەخەنەوە بارودۆخی بێسەروبەریی دوای 2003.
خەنجەر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "دووبارەبوونەوەی سیناریۆی كردنە ئامانجی شوێنە گرنگەكانی دەوڵەت، هەمان ئەو دۆخی بێسەروبەرییە دێنێتە ئاراوە كە دوای ساڵی 2003 لە عێراق ڕووی دا، بۆ جیهانیشی دووپات دەكەنەوە كە عێراق هێشتا پێویستی بەیارمەتیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنی گەلەكە و دەوڵەتەكەی لە دەستی تیرۆر و چەكی لەدەستدەرچوو".
خەمیس خەنجەر دەشڵێ "پێویستە هەموو لایەك بەمەترسیی ئەم هێرشانە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ژیانی عێراقییەكان بزانن".