مەسرور بارزانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر فڕۆكەخانەی بەغدای سەركۆنە كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مەسرور بارزانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر فڕۆكەخانەی بەغدای سەركۆنە كرد

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای سەركۆنە كرد.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "بەتوندترین شێوە هێرشە تیرۆریستییەكانی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا سەركۆنە دەكەم، داوا لە سەركردە عێراقییەكان دەكەم بەگشتی هێرشەكە سەركۆنە بكەن".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی "دووبارەبوونەوەی هێرشەكان، ئەوانەش كە پێشتر كرانە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەكە و گەلەكانی و ئاسایشی هاوبەشمان".