لە بەشێكی بەرچاوی گەڕەكهكانی شاری خورماتوو، بەتایبەت گەڕەكە كوردنشینەكان، ئاوی ماڵان ماوەی حەوت ڕۆژە بڕاوە و نرخی تانكەری ئاویش بەرز بووەتەوە.
هیوا عەزیز، هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی بناری شاری خورماتووە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە ئاوی ماڵامان نەهاتوەتەوە، گوایە باس لەوە دەكرێ فەرمانگەی ئاو چەند بۆڕییەكی سەرەكیی ئاو لە دەروازەی شار چاك دەكەنەوە، بەڵام دەكرا بە خێرایی چاكی بكەنەوە، چونكە ئەوە هەفتەیەكە ئاومان نییە و ڕەنگە هەفتەیەكی تریش بخایەنێت".
گوتیشی، خەڵك بەم زستانە بە ناچاری ئێستا بەتانكەری تراكتۆر زیاتر ئاو دەكڕن كە نرخی تانكەرێكی ئاو گەیشتووەتە 25 بۆ 30 هەزار دینار.
(باسنیوز) له سهرچاوهیهكی فەرمانگەی ئاوی خورماتووهوه ئهوهی زانیوه، بەهۆی چاككردنەوە و دانانی بۆڕیی هێڵی گواستنەوەی ئاوی 600 ملیمهوه، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ژمارەیەكی بەرچاوی گەڕەكەكانی خورماتوو ئاو نییە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێت و ئاوی ماڵانی ئەو گەڕەكانە دەدرێتەوە.