ئەڵمانیا.. دوو کۆمپانیای سەر بە پەکەکە دادەخرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەڵمانیا.. دوو کۆمپانیای سەر بە پەکەکە دادەخرێن

دادگا ئەڵمانیا داخستنی دوو کۆمپانیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەسەند دەکات.

رۆژی چوارشەممە 26-1-2022، دادگای ئیداریی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە شاری لایبزیغ لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بڕیاری داخستن و قەدەغەکردنی کاری هەردوو کۆمپانیای (میزۆپۆتامین) و (MIR)ی سەر بە پەکەکەی پەسەند کرد و بڕیارەکەی ئەو دادگایەش کۆتاییە.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەو دوو کۆمپانیایە کار لەسەر لایەنی مرۆیی و کۆکردنەوەی پارە بۆ پەکەکە دەکەن.

پێشتر لە ساڵی 2019، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری دا ئەو دوو کۆمپانیایە لە وڵاتەکەیدا قەدەغە بکات، بەڵام دوو کۆمپانیاکە سکاڵایان لە دژی ئەو بڕیارە تۆمار کرد.

پەکەکە لە ئەڵمانیا خراوەتە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و کارکردنی هەر کەس و لایەنێک لەگەڵ ئەو حزبە، وەک پاڵپشتیی تیرۆر هەژمار دەکرێت.