گومرگ و ڕۆڵى سه‌ره‌كیى له جیهانى بازرگانیدا
هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك، یان هه‌ر ده‌زگایه‌ك له جیهاندا رۆژێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، گومرگیش وه‌ك هه‌ر دامهزراوهيەكی جيهانى، رۆژێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه 26ی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێكە، بەڵام ئاخۆ پرسیاری ئه‌وه‌ت كردووه، كه بۆ ئه‌و رۆژه به رۆژی گومرگ ناونراوە؟
رێكخراوى گومرگى جیهانیى (wco) و ئه‌ندامانى له وڵاتانى به‌شداربوو له‌م رێكخراوه، به بۆنه‌ى ڕۆژى گومرگى جیهانى ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كه ده‌كه‌وێته (26ی كانوونى دووه‌م)ی هه‌موو ساڵێك.
له ساڵى 1953 ئه‌نجومه‌نى هاریكاریى گومرگى (ccc) ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، پاشان ناوى رێكخراوه‌كه جێگیر بوو به رێكخراوى گومرگى جیهانى (organaization world custmos). رێكخراوى گومرگى جیهانى هه‌وڵ و كۆششى له‌پێناو گرتنه‌به‌رى رێگایه‌كى تازه له‌نێو نوێخوازى و رێگاكانى تر، كه گومرگه‌كان كارى پێ ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵێكى سه‌ره‌كیى له جیهانى بازرگانیدا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى بازرگانیى نێوده‌ڵه‌تى وا له گومرگ ده‌كات، بایه‌خێكى زۆر به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خێرا و ئاشكرا بدات، بۆ ده‌ربازكردنى گومرگى له‌و كاته‌ى، كه ئه‌ركى نیشتمانى وا له گومركه‌كان ده‌كات پارێزگاریى هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ئابووریى وڵات بەیەکەوە بكات. هه‌بوونى رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گومرگه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا، ئه‌م ئه‌ركه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى دابین ده‌كات، كه ژماره‌یان زیاتر له 180 ئه‌ندامه.
هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیى وه‌ك پرۆگرامى بازگانى و گه‌شه‌پێدانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNTAD) و رێكخراوى بازرگانیى جیهانى (WTO) و كه‌رتى تایبه‌تى یارمه‌تیى رێكخراوى گومرگى جیهانی، كه ره‌شنووسى زۆر له رێككه‌وتنه‌كان ئاماده بكات، وه‌ك رێككه‌وتنى (سیستەمی هەماهەنگكار)، ئه‌و ئامارانه‌ى به‌م دواییه‌ش ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه، كه بازرگانیى ده‌ره‌وه (هاتوو، رۆیشتوو) له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایى ڕوو له زیادبوونە له جیهان.
هه‌روه‌ها رێوشوێنى گومرگى له‌م ساڵانه‌ى دوایى رووى له زیادبوون كردووە، كاتێك قه‌باره‌ى ئه‌م رێوشوێنه یه‌كسان بووە له‌گه‌ڵ بازرگانى. جێى ئاماژه پێكردنه، كه قه‌باره‌ى بازرگانیى ده‌ره‌وه‌ى جیهانى (هاتوو، رۆیشتوو) گه‌یشته زياتر له یەك بلیۆن دۆلار، به‌پێى دوا ئامارى رێكخراوى بازرگانیى جیهانى، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌بێ ژماره‌ى ئه‌و پاپۆڕ و كه‌شتى و فڕۆكه و بارهه‌ڵگرانه چه‌ند زۆر بن، كه هاوڕێى ئه‌م گۆڕینه‌وه بازرگانییه بوون.
ئه‌مه‌یان له لایه‌نى بازرگانى، بەڵام گومرگه‌كان ڕۆڵێكى زیندوویان له‌م به‌ربه‌ره‌كانێى تاوانى رێكخراو له‌نێوان وڵاتان، به‌تایبه‌تى ئه‌و تاوانانه‌ى له‌گه‌ڵ قاچاغیى مادده‌ى بێهۆشكه‌ر و كه‌ل و په‌لى تر، كه قه‌ده‌غه‌یه بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه، یاخود قاچاغیى كه‌ل و په‌لى گران به‌ها، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ره‌كانێى ساخته‌ى بازرگانى، یاخود هه‌ر رێوشوێنێك بۆ ئابووریى ناوخۆیى و ئاسایشى نیشتمانى، ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات، كه به‌ڕێوه‌بردنى گومرگ له خانه‌یه‌كى به‌هێز دابنێین، كه خاوه‌ن دهسەڵاتێكى یاسایى بێ، به هاوكاریكردنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر، كه ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكارن.
لێرەدا دەبێ بزانین، گومرگی کوردستان بەهۆی ستراتیژیەتی شوێنی جوگرافی، ئەرکێکی گرنگی لەسەر شانە، پەیوەست بە ئەنجامدانی کاری گومرگ بەشێوەیەکی خێرا و بە بەکارهێنانی سیستەمی نوێ و ئامێری پێشکەوتوو و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی سەردەمیانە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ئە دەزگایانەی لە دەروازە سنوورییەکان کاری خۆیان ئەنجام دەدەن، لەپێناو کۆنترۆڵکردن و خێراکردنی جووڵەی بازرگانی، بۆیە دووبارە سوپاس و پێزانینمان ئاراستەیان دەکەین و هیوادارم سەرکەوتوو بن، بۆ زیاتر خزمەتکردنی نیشتمانەكەمان. ئەم يادەتان پیرۆز بێت.
*جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ.