واكفێڵد (Wakefield) شارێكى جوان و دڵگیره، ناوه‌ندى به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه و شارى واكفیڵده له رۆژئاواى ناوچه‌ى یوكشایر له وڵاتى بەریتانیا، ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووبارى كاڵدر، له به‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى بینینز، به دووریى 14كم باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى گه‌وره شارى لیدز. دیارترین شوێنه‌وارى مێژوویى له‌و شاره‌دا، كاتدرائیه‌ى واكفێڵده كه به‌رزییه‌كه‌ى (247 پێ 75م). له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌میندا ئه‌و شاره به بازرگانكردنى گه‌نمه‌شامى و كانه‌خه‌ڵووز و پیشه‌سازیى ڕستن و چنین به‌ناوبانگ بووه. به گوێره‌ى سه‌رژمێریى ناوه‌ڕاستى ساڵى 2019، ژماره‌ى دانیشتوانى واكفێڵد (348.312) به ناوچه‌ى ژماره (21) داده‌نرێت، به‌گوێره‌ى ڕیزبه‌ندیى ژماره‌ى دانیشتوانى ئینگلته‌را.
ماڵێك بۆ هه‌موان
كه‌نیسه‌ى (میشێل) دێرێكى كه‌وناریى ده‌یان ساڵه‌یه، كه‌وتووەته به‌شێكى دێرینى شارى وێكفێلد، ئێستا ئه‌و شوێنه كراوه به سه‌نته‌رێكى هاریكاریى مرۆیی و یارمه‌تیدان بۆ په‌نابه‌ران و خه‌ڵكانى نیشته‌جێى كه‌مپه‌كان (asyilum seekers) و كه‌سانى هه‌ژار و لێقه‌وماو، له هه‌مان كاتدا، وه‌ك كۆگایه‌كى كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى و كه‌لوپه‌لى خۆراكى و جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى ژیان به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌و كاته‌ى ئێمه له‌و شوێنه بووین، به‌ڕێكه‌وت هه‌ردوو حاڵه‌تى هێنان و بردنى بڕێكى زۆر خۆراك و میوه و جلوبه‌رگ و پێداویستیمان بینى، كه خه‌ڵك و خێرخواز وه‌ك هاوكارى بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌یانهێنا، هاوكات چه‌ند كه‌سێكمان بینى كه هاتبوون یارمه‌تیى خۆراكى و پێداویستىی دیكه وه‌ربگرن.
چۆن ئاشناى ئه‌و شوێنه بووم؟
كۆتایی مانگى كانوونی یەكەمى ساڵى 2021، له كاتى سه‌ردانم بۆ وڵاتى به‌ریتانیا و شارى وێكفێڵد، له‌میانى گفتوگۆكردن و باسكردنى بارودۆخى په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیى ژیان و گوزره‌رانیان، له‌گه‌ڵ بەڕێز (هونه‌ر محه‌مه‌د)، كه ئه‌ویش بۆ خۆى چه‌ندین ساڵه دانیشتووى شانشینى بەریتانیایه، باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردم، له‌م شاره‌دا سه‌نته‌رێكى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى مرۆیی هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و باش خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌لاى منه‌وه جێى سه‌رنج بوو، داوام لێی كرد به‌ڵكوو بتوانم سه‌ردانێكى ئه‌و شوێنه بكه‌م و له‌نزیكه‌وه كار و خزمه‌ت و پلان و پرۆژه‌كانیان ببینین و وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسى كورد له‌و شاره‌وه، بتوانم دیوێكى دیكه‌ى بارودۆخى په‌نابه‌ران بۆ هاووڵاتییان و شه‌قام و میدیاى كوردستانى بگوازمه‌وه.
دیوارى هاوكارى
پێشنیوه‌ڕۆى 21ی12ی2021 له كاتى دیاریكراودا گه‌یشتینه به‌رده‌م كه‌نیسه‌ى ناوبراو، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خاتوونێكه‌وه پێشوازیمان لێ كرا، دواى كه‌مێك چاوه‌ڕوانى، ئینجا بەڕێز نایگل هۆلیران (Nigel Holleran)، پیاوێكى ته‌مه‌ن سه‌رووى په‌نجا ساڵ، شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند له بوارى (ئایتى و وێبسایت) گه‌یشته شوێنه‌كه، وێڕاى به‌خێرهێنان، ده‌ستمان كرد به گفتوگۆ، له سه‌ره‌تادا من وه‌ك رۆژنامه‌نووس و گه‌شتیارێكى كورد خۆمم پێناساند، له‌گه‌ڵ ئامانجى رێكخستنى ئه‌و دیداره‌مان، بۆیه ئه‌ویش به دڵێكى كراوه پێشوازیی لێ كردین.
ئینجا هاته سه‌ر باسى چوارچێوه‌ى پلانى كاركردنیان له‌و سه‌نته‌ره و گوتى، ساڵى 2007 له شارى (شه‌فڵ) له هه‌نگاوێكى جیاوازتره‌وه ده‌ستمان پێكرد، ئه‌وكات ناومان نابوو (دیوارى هاوكارى help wall) كه خه‌ڵكانێكى خێرخواز شتوومه‌كى وه‌ك جلوبه‌رگ و خۆراكیان له‌و شوێنه داده‌نا، كه‌سانێكیش هه‌بوون پێویستییان به‌و شتانه هه‌بوو ده‌یانبردن، یان وه‌ریان ده‌گرت. ئێمه به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌مان، تاكوو رۆژگار به كردنه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى ئێستامان گه‌یشت.
چوارچێوه‌ى كارى ئێستامان له‌و سەنته‌ره سێ به‌ش له‌خۆى ده‌گرێت. ئه‌وانیش به‌شه‌كانى (خۆراك و جلوبه‌رگ و پێدانى ڕێنمایی و زانیارى)یه بۆ په‌نابه‌ران، ئێمه له‌و شوێنانه كار ده‌كه‌ین، كه زۆرترین ڕێژه‌ى په‌نابه‌ران له خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش له‌پێناو یارمه‌تیدانیان بۆ دابینكردن و پێدانى پێداویستییه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌یان، وه‌ك خۆراك و جلوبه‌رگ و شیر و ده‌رمان و ... هتد، هه‌روه‌ها هاوكاریكردن و رێنماییكردنیان له به‌ڕێوه‌چوون و ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى داواكردنى مافى په‌نابه‌ری و دیاریكردنى پارێزه‌ر و وه‌رگێڕى زمان و پێدانى كه‌مێك هاوكاربیى دارایی و ئاسانكاریى بۆ كۆرسى فێربوونى زمان و خوێندن، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى شوێنى كار و نیشته‌جێبوون.
گشت ئه‌م پلان و به‌رنامانه‌ش به شێوه‌ى گرووپكارى و ستافێكى 10 - 15 كه‌سى ئه‌نجام ده‌درێن، له ماوه‌ى سێ رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو كات و ماوه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین“.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى په‌نابه‌ران، بەڕێز هۆلیران گوتى، به شێوه‌یه‌كى گشتى ئێستا یاسا و رێنماییه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و وه‌ك پێشتر له به‌رژه‌وه‌ندیى هاتنى په‌نابه‌راندا نییه.
هاوكارى پێشكه‌شى خه‌ڵكانى جیاواز ده‌كه‌م
جێنی فێر بروومیت، ئافره‌تێكى هه‌ڵسووڕاو و چالاكه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى خۆراك له‌و ناوه‌نده كار ده‌كات، ئه‌و گوتى: ”زیاتر له ١٠ ساڵه له بوارى ڕێكخراوه‌یی و هاریكاریی مرۆیی خه‌بات ده‌كه‌م، ئاره‌زووم له كارى خێرخوازییه و دڵم خۆشه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى جیاواز كار ده‌كه‌م و ده‌توانم یارمه‌تییان پێشكه‌ش بكه‌م، به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ لانه و ماڵ و حاڵن و كه‌یسه‌كانیان وه‌ڵامى نییه“.
خاتوو برۆمیت گوتى: ”ڕۆژانه پێشوازى له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه هاوكارییه‌كانیان دێنن بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌مان، ئێمه‌ش به جوانی لێیان وه‌رده‌گرین، دواى رێكخستن و پۆلێن و به‌كۆگاكردنیان، ئینجا به‌گوێرەى پێویست دابه‌شى سه‌ر كامپ و شوێنى مانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانى ده‌كه‌ین“.
هه‌روه‌ها گوتیشى: ”له‌گه‌ڵ هاتنى په‌تاى كۆرۆنا (كۆڤید-19) كاره‌كانى ئێمه‌ش قورس بوون، چونكه له وه‌ها بارودۆخێكدا كاركردن ئاسان نییه، به‌ڵام نه‌وه‌ستاین. پێشتر به‌شى كۆچبه‌ری ئیمیگریشن (Immigration) و پارێزه‌رمان هه‌بوو كه له ڕووى زمان و وه‌رگێڕان و ڕاییكردنى مامه‌ڵه و په‌ڕاوى په‌ناخوازان هاوكاریمان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و به‌شانه چالاك نین“.
په‌یڤى كۆتایی
راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، ژیانى ئاواره‌یی و په‌نابه‌رى هێنده ئاسان نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ى لێره خه‌ڵكانێك به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵێن، نەخاسمە ئێستا كه بارودۆخى په‌ناخوازیى له‌و وڵاتانه‌ى خه‌ڵك ڕوویان تێده‌كات گۆڕاوه و تا دێت ئاسته‌نگى زیاترى بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوونى لێشاوى په‌نابه‌رى و ناچاربوونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاتانه‌یه به گۆڕین و قورسكردنى ڕێسا و یاساكانى تایبه‌ت به‌و بواره.
له نموونه‌ى زیندووى ئه‌و قسانه‌مان، له ماوه‌ى گه‌ڕان و گه‌شتكردنمان بۆ چه‌ندین شار و ناوچه‌ى ده‌وڵه‌تى شانشینى به‌ریتانیا به له‌نده‌نى پایته‌ختیشه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌نج و خێزانمان ده‌بینین و هه‌ندێكیانمان ده‌دواندن، ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه پاره‌یه‌كى زۆر و زه‌حمه‌تى و ده‌رده‌سه‌رییه‌كى زۆرمان تائاستى مردن بینیوه، ئینجا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئێستا بارودۆخمان زۆر خراپه و كه‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه كه‌س گوێمان لێ ناگرێت، كارمان نییه، جێگه‌ى حه‌وانه‌وه‌مان تابڵێى خراپه. له قسه‌كانیان هه‌ستمان به په‌شیمانبوونه‌وه‌یان ده‌كرد، له‌و سه‌فه‌ره‌ى كردوویانه و ئه‌و زیانه زۆره مادى و مه‌عنه‌وییه‌ى دووچارى هاتوون، به‌ڵام شه‌رمیان ده‌كرد به‌ئاشكرا بیدركێنن.
له به‌رامبه‌ردا پێویست وایه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان گوێ بۆ داواكاریى ئه‌و خه‌ڵكانه بگرێ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئه‌و وڵاتانه، چاودێریى بارودۆخى به‌نابه‌ران و هاووڵاتییانى كوردستانى بكات و به‌زوویی چاره‌نووسیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
بۆ ناوخۆى وڵاتیش، به‌رنامه و پلانێكى باشتر په‌یڕه‌و بكرێت، له ڕووى چاككردنى دۆخى ئابوورى و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان به‌گشتى و توێژى لاوان به‌تایبه‌تى و ڕه‌خساندنى زیاترى هه‌لى كار و وه‌گه‌ڕخستنى تواناكان بۆ به‌شداریكردنیان له پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى. به‌م شێوه‌یه هاووڵاتیاینى كوردستانیش ئه‌وه‌نده له بیرى جێهێشتن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا نابن و وڵات له توانا و عه‌قڵى زانستى و تواناى جه‌سته‌یی مرۆڤه‌كان چۆڵ نابێت.