كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆکی تۆڕێکی سواڵکردن لە عەنکاوا دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەنکاوا ئاشکرای کرد کە سەرۆکی تۆڕێکی سواڵکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەنکاوا بە هاوکارییەکی گرنگی دانیشتووانی عەنکاوا و بەدواداچوونێکی وردی هێزە ئەمنییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٢٤ توانرا سەرۆکی ئەو تۆڕە کە سواڵکردنيان کردبووه پیشەی خۆیان دەستگیر بكرێت".

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ئەو سەرۆك تۆڕە ڕۆژانە لە کاتی نیوەڕۆ ١٠ بۆ ١٥ کچ و کوڕ بە ئۆتۆمبێل بردووەتەوە عەنکاوا و لە گەڕەکەکانی ئەو شارۆچکەیە بڵاوی کردوونەتەوە و خۆیان وا پێشان داوە کە هەژارن و سواڵیان کردووە و ئێوارانیش سەرۆک تۆڕەکە گەڕاوەتەوە عەنکاوا و سواڵکەرەکانی کۆکردووەتەوە و گواستووینەتەوە بۆ شوێنێکی دیاریکراو.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەنکاوا ئەو تۆمەتبارەی ڕادەستی دادگای تایبەت کردووە و دادگا ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوە و حکوومدان بە پێی یاسا دەگرێتە بەر.