كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كوتلەیەكی دیكەی بەغدا ڕەتی دەكاتەوە دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدات

 

کوتلەیەکی پەرلەمانی عێراق دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرکۆماری عێراق رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24-1-2022، هادی سەلامی، ئەندامی گردبوونەوەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: ئەون پێدانەوەی پۆستی سەرکۆمار و سەرۆکایەتیی حکوومەت بە بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی، رەت دەکەنەوە.

هادی سەلامی هەروەها رایگەیاندووە: گردبوونەوەکەیان لە 10ئەندامی پەرلەمان پێک دێت و  دەبنە ئۆپۆزیسیۆن.

ئەو ئەندامە سەربەخۆیەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەکەن، بەڵام دەنگ بە پێدانەوەی پۆستەکان بە بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی نادەن.