تەرمی نۆ کۆچبەری نایاسایی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بە (کوردستان 24)ی راگه‌یاندووە: تەرمەکان ” له چه‌ند رۆژی داهاتوودا“ له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی هەروەها رایگەیاندووە: رۆژی هەینی 21-1-2022 شاندێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەسینا سەردانی وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی یۆنانی کرد.
هەروەک ساڵەیی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا، شاندەکەی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان گفتوگۆیان لەبارەی بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەنووسی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کرد.
ئەو راوێژکارەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رێكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی کۆچبەرەکان كرا، كه بڕیاره تەرمی نۆ کۆچبەر کە ناسراونەتەوە، بگەڕێندرێتەوە هه‌رێمی كوردستان.