كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە كەركووك چەند چەكدارێك 200 ملیۆن دینار و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دەدزن

ئەمڕۆ هەینی لە شاری كەركووك، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەك و ئۆتۆمبێلەكەی و 200 ملیۆن دیناری لێ دەدزن.

لەمبارەوە یوسف ساڵح ئەفسەری پۆلیسی كەركووك، هەواڵەكەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە و ڕای گەیاند “لە گەڕەكی عەمەل شەعبی لە شاری كەركووك، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەك، كە خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كۆرۆلایان لێی بردووە".

ئاشكراشی كرد “چەكدارە نەناسراوەكان پاشان چوونەتە نووسینگەكەی، كە لە هەمان گەڕەكە و بڕی 200 ملیۆن دیناریشی دەدزن، لای خۆشیەوە پۆلیسسەبارەت بەو ڕووداوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە”.

لەدوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و لەسایەی هێزە سپێندراوەكان لە كەركووك، ئێستاشی لەگەڵدابێ، هەڵكوتانە سەر ماڵان و دزی و كوشتن و بڕین زیادیان كردووە.