كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بڕیارێک بۆ بەرژەوەندی سەدان فەرمانبەر دەرچوو

 

گرێبەستی زیاتر لە 700 فەرمانبەری میلاکی وەزارەتی شارەوانی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 تازە کرایەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر، کە لە 18/1/2022 دەرچووە و کۆپیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، بڕیاردراوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی 716 فەرمانبەری گرێبەست بۆ ساڵی 2022.

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بەو مەرجە دەبێت، کە هیچ مووچەیەکی تریان نەبێت و بەردەوامیش بن لە کار.

لەدوای 10/1/2022وە وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە دەرکردنی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر له 26 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی هەیه و مووچەیان دابین دەکات و ساڵانە گرێبەستەکانیان تازە دەکاتەوە.