چاوەڕێی چی دەكات؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
جەمال عەبدوڵا 20/01/2022

چاوەڕێی چی دەكات؟

بۆچی بەرھەم ساڵح دەزانێت بۆ پۆستی سەركۆماری دەرناچێت، كەچی وەك كاندیدێك و بۆ ئەو پۆستە ھەتا ئێستا ماوەتەوە و پاشەكشەی نەكردووە؟ یەكێك لەم ھۆكارانە دەبینم:

1- یان ئەوەیە ئەو وەك مرۆڤێك ھێشتا لە یەكێك لە پێداویستییە مرۆییەكانی خۆی تێر نەبووە چونكە یەكێك لە پێداویستییە مرۆییەكان پێویستیی دەركەوتنە لەناو كۆمەڵگەدا بە ھەر ھۆیەك بێت، بە حوكمی ئەوەی پێشتر لە نزیكەوە ناسیومە، وەھا لە كەسێتیی تێگەییشتووم، موبالەغەكردن و حەزكردن لە خۆدەرخستن بەھۆی پۆستەوە، لای بەرھەم ساڵح ھەتا نزیكی بێسنووری، بێ سنوورە و تێربوونی زەحمەتە!

2- یان ئەوەیە ئەو برادەرانەی كە لە ساڵی 2018 كردیان بە سەركۆمار و ئێستا دۆڕاون بەڵام خەریكی ئاژاوەنانەوەن، پێیان گوتووە پەلە مەكە لە خۆكێشانەوە بۆ ئەو پۆستە، ھەتا بزانین بە برادەرانی ئەودیو و! ھەموومان دەتوانین ھەتا كوێ وەزعەكە بگۆڕین كە بۆ ئێمە باش بێت و پاروویەكی باشیشی بۆ تۆ تیا بێت!

3- یان ئەوەیە بەرھەم ساڵح خۆی چاوەڕێی ئەوە دەكات كە ئەمجارەیان لەگەڵ ھەندێكی تری ناو یەكێتی ڕێك بكەوێت كە باشە ئەگەر بكشێتەوە دوای ئەوە وەك حزب چیی بۆ دەكەن؟ ئایا لەناو حزب جێگەیەكی گەورەی بۆ دەكەنەوە یان دواتر لەناو ھەرێمی كوردستان و لە پشكی یەكێتی جێگەیەكی باشی لەناو داوودەزگا دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ دەكەنەوە؟ بەڵام ئەو جێگەیە دەسەڵاتی ئیمزاكردنی تەرخانكردنی زەویی بۆ وەبەرھێنان ھەبێت!

4- یا ئەوەیە چاوەڕێ دەكات دارایی یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێت و بێتە ناو گفتوگۆی نێوان یەكێتی و بەرھەم ساڵح كە ئایا ئەگەر بكشێتەوە چیی بۆ دەكات؟ كە گوتم دارایی ئیتر مەعلوومە مەبەستم چیە و وابزانم ھیچ ڕوونكردنەوەیەكی ناوێت.