وه‌زاره‌تى كاره‌با چه‌ند بڕیارێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌فر و سه‌رما ده‌ركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وه‌زاره‌تى كاره‌با چه‌ند بڕیارێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌فر و سه‌رما ده‌ركرد

ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، چه‌ند بڕیارێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى به‌فر و سه‌رما ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/1/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆڵەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ حه‌وت هه‌زار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش سێ هه‌زار و 500 مێگاواتە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سینگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.