كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئێران کارەبای شارێکی کوردستان دەبڕێت

کۆماری ئیسلامیی ئێران کارەبای شارێکی کوردستان و پارێزگای دیالە لە باکووری بەغدا، دەبڕێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-1-2022، ئێران هەردوو هێڵ کارەبای سەرپێڵی زەهاو- - خانەقین و مێرساد - دیالەی بڕیوە.

هێڵی کارەبای سەرپێڵی زەهاو - خانەقین بڕی 150 مێگاوات کارەبای بۆ شاری خانەقین و دەوروبەری دابین دەکرد و ێڵەکەی دیکەش بڕی 400 مێگاوات کارەبای بۆ پارێزگای دیالە دابین دەکرد..

بەهۆی بڕینی ئەو دوو هێڵەی کارەبا، ئێستا تەنیا 250 مێگاوات کارەبای نیشتمانیی عێراقی دەگاتە دیالە، لەکاتێکدا ئەو پارێزگایە پێویستیی بە 800 مێگاواتە.

بەهۆی کەمیی بەرهەمهێنانی کارەبا، حکوومەتی عێراق رێککەوتنی کڕینی کارەبای لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە.

خانەقین شارێکی کوردستانییە، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لە رووی ئیدارییەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دیالە.