نووسه‌ر و چاودێرێكی سیاسی لە سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به فه‌رمانی وڵاتێكی ئیقلیمی، په‌كه‌كه وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی، بۆ شەڕی بەوەكالەت به‌كار دەهێنرێت.
سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی لە سلێمانییەوە بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “په‌كه‌كه نایشارێته‌وه كە وه‌كیلی وڵاتێكی ئیقلیمییە له ناوچه‌كه‌دا، خۆی به ئاشكرا ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان فه‌رمانی دەرەكییە و به په‌كه‌كه‌ی جێبه‌جێ دەكەن، ئه‌و پرۆسه‌یە ئه‌گه‌ر پشتیوانیی گه‌وره‌ی نه‌بێت ئاسان نییه”.
ڕوونیشی كردەوە: “په‌كه‌كه له ناوچه‌كه وه‌ك حه‌شدی شەعبی و گرووپه‌كانی دیكه له لایه‌نێكی ئیقلیمییەوە، وه‌ك كارتی فشار به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مجاره ئه‌و كارتهیە له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی كرایه‌وه، له داهاتووشدا په‌كه‌كه یاریی دیكه‌ی پێ ده‌كرێت و بۆ ئامرازی دیكه به‌كار ده‌هێنرێت و شەڕی به‌وه‌كاله‌تی دیكه‌ی پێ دەكرێت، به‌شێكی دیكه‌ی به‌كارهێنانی په‌كه‌كه هۆكارەكەی ئه‌وه‌یه، تاوەكوو پارتی له هاوپهیمانییە نوێیەكەی نێوان (سەدر و پارتی و عەزم و تەقەدوم) بكشێته‌وه و پاڵ بداته پاڵ لایەنەكانی سەر بەو وڵاتە ئیقلیمییە”.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “لە ئاستی ئیقلیمیدا هاوكارییەكی باشی په‌كه‌كه دەكرێت، له شه‌نگال و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش چاوپۆشیی لێ دەكرێت و بگرە پشتیوانیشیان دەكرێت، هەروەها له لوبنان حزبوڵا، له عێراقیش گرووپەكانی حه‌شدی شەعبی هاوكاریی پەكەكە دەكەن، بۆیه ئه‌و گرووپانه هۆكارن بۆ دروستكردنی نائارامی له ناوچه‌كه‌دا، پەكەكەش ناچارە هەر كاتێك ئەوان چ فەرمانێكی پێ بكەن، جێبەجێیان بكات”.