كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فەرەنسا.. پێکوتەیەک بۆ ئۆمیکرۆن دەدۆزرێتەوە

زانایانی فەرەنسی پێکوتەیەک بۆ لەناوبردنی جۆرە گۆڕاوە ئەفرییەکەی پەتای کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) دەدۆزنەوە.

کۆمپانیای ڤاڵنیڤای فەرەنسی رایگەیاندووە: تاقیکردنەوەیان لەسەر چەندین تووشبووی ئۆمیکرۆن و گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا کردووە.

کۆمپانیاکە هەوەها رایگەیاندووە: بە پێدانی سێ ژەم پێکوتەی (ڤاڵنیڤا) بەو کەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون، دەرکەوتووە پێکوتەکە کاریگەری هەیە و ئۆمیکرۆن لەناو دەبات.

خوان کارلۆس جارامیۆ، سەرۆکی پزیشکانی کۆمپانیاکە رایگەیاندووە: پێکوتەی بەرهەمهێندراوی کۆمپانیاکەیان ئەنجامێکی باشی هەبووە و ئەوان بەو ئەنجامە دڵخۆشن.