كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

راوێژکارێکی بەشار ئەسەد: گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن

راوێژکارێکی سەرۆکی رژێمی سووریا رایدەگەیەنێت، رژێم بەردەوامە لە دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە).

لۆنا شبل، راوێژکاری بشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ (رووسیالیەوم)، رایگەیاندووە: لێژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بەهۆی ”دەستوەردانی دەرەکییەوە“ لە شوێنی خۆی دەخولێتەوە و کارەکانی بەرەو پێش ناچێت.

لۆنا شبل هەروەها رایگەیاندووە: رژێمی سووریا دانوستاندن لەگەڵ هەموو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە سوورییەکان دەکات بەو مەرجەی ”چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن“.

ئەو راوێژکارەی بەشار ئەسەد لەبارەی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ هەسەدەوە، رایگەیاندووە: دانوستاندنەکانی رژێمی سووریا لەگەڵ هەسەدە کە ”ئەمریکا بڕیارەکانی ئەو هێزە دەدات“، بەردەوامن و پەیوەندییەکان نەپچڕاون.

لۆنا شبل بە فیدراڵیکردنی سووریا و پێدانی فیدراڵییەت بە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاندووە: فیدراڵییەت پرسێکی کەسی نییە، پەیوەندیی بە دەستوورەوە و هەیە و گەل بڕیاری لەسەر دەداتو ”زۆرینەی گەلی سووریاش فیدراڵییەت رەت دەکەنەوە“.

هەسەدە هێزێکی سەربازیی رۆژئاوای کوردستانە، بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ شەڕ دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دروست بووە و زۆرینەی چەکدارەکانی سەر بە لایەنەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن.