كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی: ئەمساڵ 207 ملیۆن كەس لە جیهاندا بێ كار دەمێننەوە

 

ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ئاشكرای كردووە بەپێی ئەو خەملاندنانەی كە رێكخراوەكەیان كردوویانە لە ساڵی 2022 بە نزیكەی 207 ملیۆن كەس لە جیهاندا بێ كار دەمێنن.

ماڵپەری (بەیان)ی ئیماراتی راپۆرتێكی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە بێكاری یەكێك دەبێت لە كێشە هەرە گەورەكان کە لە ساڵی 2022 بەرۆكی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە.

لە راپۆرتەكە ئەوەش خراوەتەوە كە بێكاری تاوەكوو ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و ژمارەی بێكاران لە جیهاندا زیاتر دەبێت.

جای رایدر، بەرێوەبەری گشتی رێكخراوەكە دەڵێت: "هۆكار زۆرن بۆ ئەوەی كە رێژەی بێكاری لە جیهاندا زیاتر بێت، بەڵام گرنگترین هۆكار بوونی كۆرۆنایە، بە تایبەت جۆرە گۆراوەكەی (ئۆمیكرۆن) كە وایكردووە بەشێكی زۆر لە كارگەكان و كۆمپانیاكی جیهان دابخرێن".