كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كەركووك.. كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی خوێندن و پشووەكانی دوای تاقیكردنەوەكان دیاری كران

لە كەركووك و شارەكانی تری عێراق كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ و ڕۆژانی پشووی قوتابخانەكان دوای كۆتایهێنان بە تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی ئەمساڵ دیاری كران.

لەم بارەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18/1/2022، شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەڵبەتە ئەو بڕیارە كەركووك و هەموو شارەكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ دیاری كرا كە لە 25/1/2022ەوە دەست پێدەكات تاكوو 7/2/2022 كۆتایی دێت".

گوتیشی، هاوكات بڕیاردرا كە پشووەكانی دوای تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ لە 8/2/2022 دەست پێدەكات تاكوو 21/2/2022 كۆتایی دێت و پاشان خوێندنی كۆرسی دووەم دەست پێدەكات.

خوێندنی كوردی لە كەركووك زۆبەی پێداویستییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حوومەتی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات، بەڵام كاتی تاقیكردنەوە و پشووەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق هاوشێوەی خوێندن بە زمانەكانی تر لە عێراق بڕیاریان لەسەر دەدات، ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی كۆرسی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ دەستی پێكردووە.