بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی لەبارەی بەفربارین لە نێو سەنتەری شاری هەولێر ئاشكرای كرد، لە نێو سەنتەری شاری هەولێر شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە رێژەی بارینی بەفر زیاتر دەبێت.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشبینی كراوە سەرەتا دوای نیوەڕۆوە رۆژی چوارشەممە بەفرێكی كەم تێكەڵ لەگەڵ باران لەسەنتەری شاری هەولێر ببارێ، بەڵام دواتر شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە رێژەی بەفرەكە زیاتر دەبێت و كەشەكە ساردتر دەبێن".
ئاماژەی بەوەش دا بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەكانی گەرمیی زۆر دادەبەزێت، گوتیشی: " لە سەنتەری شاری هەولێر لە رۆژانی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە و پێنجشەممە لەسەر هەینی پلەی گەرمیی بۆ 2 پلەی ژێر سفری سەدی و 3 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت".
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی ئاشكراشی كرد سبەی لە نیوەڕۆوە شەپۆلی دووەمی بەفر و باران تەواوی ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە گوتیشی: "له سهنتهری پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆك و ههڵهبجه و لە شنگال ئهگهری بهفربارین ههیه، له كاتهكانی شهوی پێنجشهممهدا، كاریگهریی ئهم شهپۆله كۆتایی دێت".