كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

80 رێكخراوی جیهانی نامەیەك ئاراستەی یوتیوب دەكەن

بەمەبەستی دانانی سنوورێك بۆ هەواڵە ناڕاستەكان، 80 رێكخراوی جیهانی نامەیەكیان ئاراستەی كەناڵی یوتیوب كردووە.

80 رێكخراو و دامەزراوەی میدیایی جیهانی لە 40 وڵاتی جیاواز نامەیەكیان ئاراستەی یوتیوب كردووە، بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ هەواڵە ناراستەكان دابنێ، كە ئێستا لە كەناڵەكە بڵاودەكرێنەوە.

لە نامەكەدا ڕێكخراوەكان نووسیویانە لەبەرئەوەی كە یوتیوب بە ئاسانی دەگاتە هەموو شوێنێك، بووەتە دەروازەیەكی سەرەكی بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵە ناراستەكان.

ئیلینا هێرناندێزە گوتەبێژی فەرمی یوتیوبیش لە وەڵامی نامەكەیاندا دەڵێ لە چەند ساڵی ڕابردوودا یوتیوت ژمارەیەك ڕێگا و میكانیزمی جۆراجۆری بەكارهێناوە بۆ لابردنی هەواڵی ناراست لە كەناڵەكەدا.

گوتەبێژەكەی یوتیوب دەشڵێ یوتیوب بە نوێترین رێگا بەرەنگاری هەواڵە ناراستەكان دەبێـتەوە، بۆ دەستگەیشتنیش بۆ هەواڵە راستەكان، یوتیوب پێشكەوتووترین رێگا بەكاردەهێنێت.