پەرلەمانتارێکی کوردستان دەپرسێ کە داهاتی پارێزگای سلێمانی چی بەسەردێت؟ دەشڵێ تاوەکوو ئێستا لە سێ بەشی داهاتی مەرزەکانی سلێمانی و کارەبا تەنیا یەک بەشی پارەکە دراوە بە مووچە.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە کە تاوەکوو ئێستا لە کۆی داهاتی سلێمانی تەنیا کەمتر لە 40 ملیار دینار دراوە بە مووچە ئەمە لە کاتێکدایە تەنیا داهاتی کارەبا 73 ملیار و داهاتی مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان 47 ملیار دینارە.
لای خۆیەوە لە لێدوانێکیدا به‌نگین شه‌وكه‌ت عابد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە(باس‌نیوز)ی راگەیاند: "داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت ئه‌مه گرفتی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م حكوومه‌ت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچه دروست كردووه، به ئاشكرا له په‌یجه‌كانی خۆیان له میدیای خۆیان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر شه‌وه و و هیزێك ده‌چێته خاڵه سنووره‌یكان ئیتر ئه‌م داهاته بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ یانی زۆر بێ مانایه كه رێگای تایبەتی ئاسایش له گومرگی سلێمانی هه‌بێت، هیچ ڕەوا نییە تۆ به‌شی خۆت بخۆیت و هی منیش بخۆیت كوا".
ناوبراو دەشپرسێ: "کوا داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی؟ كوا داهاتی مه‌رزه‌كان زۆر خراپه ئه‌م شێوه ئیداره‌دانه کاریگەریی نەرێنی بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستانیش دەبێت".
به‌نگین شه‌وكه‌ت ئاماژەی بە ئەوەش دا: "پێویستە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو راستییە سەبارەت بە داهاتی دیارنەماوی سلێمانی بزانن بەپێی بەدواداچوونی پەرلەمانتاران نیوه‌ی داهاتی په‌رویزخان یه‌كسانه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ئەی کوا داهاتی سلێمانی؟".