لە شارۆچکەیەکی سۆران هەفتەیەک پشووی قوتابخانەکان راگەیەندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە شارۆچکەیەکی سۆران هەفتەیەک پشووی قوتابخانەکان راگەیەندرا

بەهۆی بەفربارینی زۆر و سەرما و سەختی ناوچەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناحیەی سیدەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەفتەیەک پشووی قوتابخانەکانیان راگەیاند.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان سەر بە قەزای سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند بەهۆی بوونی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما و سەختی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا، بە وتوێژ لەگەڵ ئیدارە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە، بڕیاریان دا بە راگەیاندنی پشووی قوتابخانەکانی سنووری ناحیەی سیدەکان، لە سبەینێوە تا 25ی ئەم مانگە، پێویستە هەموو لایەک بەم بڕیارەوە پابەند بن".

گوتیشی هەرچەندە ئێستا لەناو تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قوتابیانداین، بەڵام سەلامەتی قوتابی و مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەیی لامان لە هەموو شتێک گرنگترە، دەتوانرێ دوای ئەو رێکەوتە تاقیکردنەوەی قوتابیان ئەنجام بدەنەوە.