كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرمای رووسی روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات کە ئەمشەو لە هەموو ناوچەکان شەپۆلی بەفروباران کۆتایی دێت و شەپۆلێکی سەرمای رووسیش روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو شەپۆلی بەفروباران لە هەموو ناوچەکان کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ئەمشەوەوە تۆپەڵە هەوا ساردە سیبرییە رووسییەکە بە تەواوی دێتە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەورووبەرییەوە، بەهۆیەوە پلەکانی گەرمی لە هەموو ناوچەکان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاوییە بەرزەکان دەگاتە 30 پلەی ژێر سفری سەدی".

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەم شەپۆلە سەرمایە تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.