حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە راگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، 18-19ـی کانوونی دووەم، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، بەھۆی بەفربارین و ئاستەنگیی ھاتووچۆ، پشووی فەرمی دەبێت".
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و بەهۆی زۆری بەفربارین لە بەشێك لەشارەكانیش هاتوچۆ پەكی كەوتووە و لە چەند شوێنێکیش پشوو راگەیاندراوە.