كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەیی و یارسانەكان كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبووڵ بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین".