ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی پێنج تا 30 هەزار دۆلار دەداتە به‌شێكی گەنجان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی پێنج تا 30 هەزار دۆلار دەداتە به‌شێكی گەنجان

 لقى هه‌ولێر بێ وەرگرتنەوەی رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تی، بڕه‌پاره‌ی پێنج تا 30 هەزار  دۆلار  دەداتە به‌شێكی گەنجان.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لقى هه‌ولێری رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى،  پڕۆژەیەکیان هەیە هاوکاری دارایی پێشکەش بە چەند پڕۆژەیەکی بچووکی گەنجان دەکەن.

لقی هه‌ولێری رێكخراوه‌كه‌ ڕای گەیاندووە: " ئێستا هەزار پرۆژه‌مان له‌ ته‌واوى عێراق هەیە، كه‌ 120 پرۆژه‌يان له‌ هه‌رێمى كوردستانن، ئێمه‌ پشتگيریى داراييان ده‌كه‌ين به‌ پێدانى پێنج بۆ 30هەزار دۆلارى ئه‌مريكى به‌ گوێره‌ى قه‌باره‌ و جۆرى پرۆژه‌كه‌ وه‌كوو هاوكارى و بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ پارەکە".

پڕۆژەکە زیاتر بۆ ئەو گه‌نجانە دەبێت، کە خاوه‌ن بيرۆكه‌ و پرۆژه‌ى بچوكى خۆيانن.

ڕێکخراوی کوچ جەختی کردووەتەوە، له‌و به‌رنامه‌يه‌ى ئێستایان ‌هاوكاریى دارايى بێ وه‌رگرتنه‌وه‌، پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌دەن، كه‌ خاوه‌ن بيرۆكه‌ يان پرۆژه‌ى بچووكى خۆيانن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره‌ به‌ پرۆژه‌كه‌يان بده‌ن و بتوانن چه‌ند كه‌سێكيش لاى خۆيان دابمه‌زرێنن و بيخه‌نه‌ سه‌ر كار.

 ژووری بازرگانیی هەولێر  ئاماژەی بەوە داوە، پشتگيرى ته‌واوى ئه‌م به‌رنامه‌يەی ڕێکخراوەکە ده‌كه‌ن و ژوورى بازرگانيیش ده‌توانێت پشتگيریى پڕۆژه‌ى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ين كه‌ ئه‌ندامن له‌ ژوور و تۆماركراون یانیش تۆمار نەکراون.