كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی ئابووری پێشبینی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکات

پسپۆڕێکی ئابووریی عێراقی پێشبینیی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکات رایدەگەیەنێت، بودجەی گشتیی ئەمساڵ (2022)ی عێراق 90 ملیار دۆلار دەبێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەفوان قوسەی، پسپۆڕێکی ئابووریی عێراقی بە پێویستی دەزانێت کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەستکاریی بەهای دینار لە بەرژەوەندیی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی بکات، بۆ ئەوەی بەهای کەلوپەل بۆ هەژارەکان دابەزێت.

سەفوان قوسەی پێیوایە نرخی نەوت لە بودجەی ئەمساڵدا بە 60-65 دۆلار دەخەمڵێندرێت و رایگەیاندووە: بودجەی ئەمساڵ 90 ملیار دۆلار دەبێت (بودجەی ساڵی 2021ی عێراق 89 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار بوو) و خەرجییەکانی بودجەکەش 130 تریلیۆن دینار دەبێت.

ئەو پسپۆڕە بە دووری زانیوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەک خۆی لێبکرێتەوە و رایگەیاندووە: ”رەنگە“ تەنیا بۆ هاوردەکردن بەهای دینار بەرز بکرێتەوە یاخود بکرێتە 1340 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

پێشتر لە رۆژی 20-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی دەوڵەمەندە بە نەوت، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و دزینی ئەو داهاتە لەلایەن گرووپ و کەسایەتییە خاوەن دەسەڵاتەکان، لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێت کە باری ئابووری، سیاسی، ئەمنی، تەندروستی و کۆمەڵایەتییان لە خراپترین دۆخدایە.