كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە خۆشەویستیی زارا محەمەدی ناوی لێنرا زارا

پشتیوانیی کوردستانییان بۆ زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە نوێترین کاردانەوەشدا منداڵێکی تازە لەدایکبووی بەناو نرا.


لە ماوەی رابردوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری زیندانیکردنی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درا و دوێنێ شەممە گەیەندرایە زیندانێکی شاری سنە بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانیكردنەكەی.

هاوکات زیندانیکردنی زارا محەمەدی، دوو هاوسەری خەڵکی گوندی نەوەڕەی شاری سنە منداڵێکی لەدایک بوو و لە خۆشەویستیی زارا محەمەدیی و وەک پشتیوانییەک بۆ ئەو چالاکوانە کوردە ناویان لێنرا زارا.